
ستاندارد کردن به بێ ده‌وڵه‌ت:
نموونه‌ی زمانانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی
نووسینی : یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
تێبینیی
وه‌رگێڕ
:
ئه‌م نووسینه‌ی مامۆستایان یارۆن ماتراس و گه‌رترود
ریر‌شێمیوس له سه‌مپۆزیۆمێک دا سه‌باره‌ت به "ستاندارد
کردنی زمانانی نه‌ته‌وه‌یی" پێشکێش کراوه که له 2-3
فێڤرییه‌ی ساڵی 1991 له لایه‌ن زانکۆی هامبورگ و
ئه‌نیستیتووی په‌روه‌رده‌ی یونێسکۆ له هامبورگ به‌ستراوه.
له‌م وتاره دا نووسه‌ران پێشینه و ره‌وتی پێشوه‌چوونی
ستانداردی کر‌مانجیی ژووروو به تایبه‌تی له هه‌نده‌ران
تاوتوێ ده‌که‌ن. دیاره ئه‌و وتاره چوارساڵ و نیو به‌ر
له دامه‌زرانی یه‌که‌م تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی کوردی و
ئه‌و پێشوه‌چوونانه نووسراوه وا له‌و 18 ساڵه‌ی دوای
پێشکێش کرانی ئه‌م باسه، ئه‌و ستاندارده‌ی زمانی کوردی
به خۆیه‌وه دیوه. له‌و ماوه‌یه دا به ده‌یان قامووس و
رۆمان بڵاو بوونه‌ته‌وه، به کر‌مانجیی ژووروو فیلم و شانۆ
سازکراون و ئێستا نه کاناڵێک،به‌ڵکوو چه‌ندین کاناڵی
تێلێڤیزیۆنی به کرمانجی به‌رنامه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، و
به ده‌یان ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی هه‌ن و ته‌نانه‌ت
رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه‌ش، نه‌ک له هه‌نده‌ران به‌ڵکوو له
زێدی جوگرافییایی خۆیدا به‌و ستاندارده‌ی زمانی کوردی بڵاو
ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م وتاره گرینگییه‌کی تایبه‌تی
هه‌یه بۆ روونکردنه‌وه‌ی هێڵه سه‌ره‌کییه‌کان و
ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی نێوه‌رۆکی ئه‌و مشتوومڕه‌ی ئێستا
سه‌باره‌ت به چه‌مکی "ستاندارد" و " ستاندارد کردن”
ده‌کرێ و هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له بارودۆخی زمانانی
دیکه‌ش که هیچ پشتیوانی ده‌وڵه‌تییان نه‌بووه له ڕه‌وتی
" ستاندارد بوون" دا .
جێی خۆیه‌تی لێره دا به کورتیش بێ نووسه‌ران به
خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد بناسێنین. یارۆن ماتراس ئێستا
پرۆفێسۆری زمانناسییه له زانکۆی مه‌نچێستر له بریتانییا
و پسپۆڕی سه‌ره‌کییه له بواری زمانی رۆمانی (زمانی
قه‌ره‌چییان ) له ئاستی جیهانیدا.له زانکۆی عیبری
ئورشه‌لیم زمانناسیی گشتی و عه‌ڕه‌بی و له زانکۆی
توبینگن له ئاڵمان زمان‌ناسی به‌راوردکارانه و زمانناسیی
ژێرمه‌نی خوێندوووه، و هه‌ر له‌وێ له بواری
دووزمانه‌یه‌تی (bilingualism)،
کۆمه‌ڵناسیی زمان (sociolinguistics
)، له‌هجه‌ناسی (dialoctology)
و هه‌روه‌ها زمانگه‌له ژێرمه‌نییه‌کان و زمانانی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پسپۆڕایه‌تی په‌یدا کردوووه.له
زانکۆی هامبورگ ده‌ره‌جه‌ی ماستر و دوکتورای وه‌رگرتوووه
، له‌وێ له‌پێشدا له سه‌ر کۆمه‌ڵناسیی زمانی کوردی ،
دوایه‌ش وه‌کوو شیکردنه‌وه‌یه‌کی کارکردیی – شێوه‌ناسی
سه‌باره‌ت به زمانی رۆمانی پسپۆڕایه‌تی په‌یدا کردوووه.
وه‌ک یارمه‌تیده‌ری لێکۆڵینه‌وه له زانکۆی هامبورگ به‌ش
وه‌خت کاری کردوووه و ده‌رسی گوتوووه ، و وه‌کوو
کاربه‌ده‌ستێکی پێوه‌ندی رێکخراوه‌ی ناحکوومه‌تی رۆمانی (NGO)
کاری کردوووه به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 1995 له زانکۆی
مه‌نچێستر دابمه‌زرێ. له‌و ده‌مییه‌وه که خوێندکاری
پله‌ی لیسانس بووه سه‌باره‌ت به زۆر زمانی جۆربه‌جۆر و
له شوێنی جۆربه‌جۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی کردوووه–
زۆربه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییانه سه‌باره‌ت به
زمانانی ژێر مه‌ترسی و که‌مایه‌تی بوون : ژارگۆنی چێوداری
جووله‌که، جێنیس، رۆمانی و ئانگڵۆڕۆمانی ، فریسییایی
باکووری، له‌هجه‌کانی باشووری رۆژئاوای ئاڵمانی
،ییدیش،ئارامی نوێ، کوردی، لادینۆ، و دۆماری ، و له مه‌ڕ
زمانه تایبه‌تییه‌کان. وه‌ک پسپۆڕ بۆ گۆڤاری جۆربه‌جۆری
ئاکادێمیک و بۆ شووراگه‌لی جۆربه‌جۆری دانی یارمه‌تی
لێکۆڵینه‌وه کاری کردوووه ، هه‌ر وه‌ها راوێژکاری
دامه‌زراوه‌ی وه‌کوو شووڕای ئوڕووپا(The
Council of Europe
) ، ئه‌نیستیتووی
Open
Society
و بنیاتی
Next
Page
بوووه.
هه‌نووکه له ده‌وره‌ی لیسانس له زانکۆی مه‌نچێستر
ده‌رسی کۆمه‌ڵناسیی زمان ده‌ڵێته‌وه، هه‌ر وه‌ها له
ده‌وره‌ی لیسانس و ده‌وره‌ی دوکتورا دا ، مامۆستای ده‌رسی
پێوه‌ندی زمانی ، زمانناسیی رۆمانی ، پراگماتیکس و
له‌هجه‌ناسی یه و له‌سه‌ر پێوه‌ندی زمانی و پراگماتیکس
له ده‌وره‌ی دوکتورا سێمینار ده‌دا. تا ئێستا چه‌ندین
کتێب و به ده‌یان وتاری له بواری جۆربه‌جۆری زمانناسانه
و له وانه زمانی کوردی بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
یای گه‌رترود ریر‌شێمیوس پرۆفێسۆری زمانناسیی ئاڵمانییه
له زانکۆی ئاستۆن له
Birmingham
له بریتانییا و یه‌ک له پسپۆڕانی ناسراوی زمانی
ییدیشه. ئه‌و بوارانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌کا
بریتین له شێوه‌زاره ناستاندارده‌کانی ئاڵمانی، زمانه
که‌مایه‌تییه‌کانی ژێرمه‌نی رۆژئاوا (ییدیش و ئاڵمانی
نه‌وی) ، پێوه‌ندی زمانان، پراگماتیکس، کۆمه‌ڵناسیی زمان،
ده‌رس گوتنه‌وه و فێر بوونی ئاڵمانی وه‌کوو زمانی دوویه‌م
یان زمانێکی دیکه، لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاڵمانی –
جووله‌که‌یی. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یه له
مه‌دره‌سه‌ی زمانان له زانکۆی ئاستۆن له‌بیرمنگام . له
ساڵی 2003 له گه‌ڵ یارۆن ماتراس کتێبێکی له سه‌ر رێزمانی
ئاڵمانی نه‌وی( شێوه‌زاری فریسییایی رۆژهه‌ڵاتی) بڵاو
کردوووه‌ته‌وه.
ئه‌من زۆر سپاسی به‌ڕێز دوکتور جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی
ده‌که‌م بۆ پێداچوونه‌وه به‌م وه‌رگێڕانه و پێشنیازه
به‌که‌لکه‌کانی.
1.
پێشه‌کی
تا چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، ستاندارده ئه‌ده‌بییه‌کان
له نێو زۆر کۆمه‌ڵگه‌یان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بریتی
بوون له سه‌رجه‌می ئه‌و ده‌قه دینیانه‌ی که یه‌کده‌ست
کرابوون.شێواز و ڕێزمانی ئه‌و ده‌قانه له به‌ر ده‌کران و
دواجار کۆپی ده‌کران و ده‌کران به هه‌وێنی چالاکی
ئه‌ده‌بی زیاتر.جا بۆیه شێوه‌زاری زمانی پاڕانه‌وه و
عیباده‌ت، قانوون و ڕووداوگێڕانه‌وه بۆ خۆی بوو به
سامانێکی گرینگی کولتووری. له سه‌روبه‌ندی مۆدێرنی
ئێمه‌دا، حه‌ول و تێکۆشان بۆ دانانی نۆرمێکی ستاندارد بۆ
کۆدی زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی زۆر جار هاوڕێ بووه له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵهێنانی ده‌وڵه‌تگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی. مافی ده‌وڵه‌ت
بوو که دیاری بکا چ نۆڕمێک ببێ به ئیمتیازی دا‌و وده‌زگا
ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌کارهێنانی کۆدێکی یه‌کگرتوو وه‌کوو
ئامرازێک بۆ ڕێسادانانی بۆ پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ری. ئه‌مه
ڕه‌نگدانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به "
که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی" یان " کولتووری نه‌ته‌وه‌یی"
خۆیانی داده‌نێن. به‌ڵام باشه، ده‌وری ستاندارد کردنی
مۆدێڕن جگه له‌وه‌ی که ئامرازێک بێ بۆ دا‌و و ده‌زگا
ده‌وڵه‌تییه‌کان چ شتێکی دیکه‌یه و،" زمانێکی
نه‌ته‌وه‌یی" به بێ ئه‌وه‌ی له‌وزه‌ی دابێ پشت به
ده‌سته‌ڵاتی ئۆرگانه‌کانی حکوومه‌ت ببه‌ستێ چۆن ده‌توانێ
په‌یدا بێ و سه‌رهه‌لهێنێ ؟
له‌م نووسراوه‌یه دا، ئێمه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه خه‌ریک
ده‌بین و،سێ زمانی که‌مایه‌تی ئێتنیکی به‌یه‌که‌وه
به‌راورد ده‌که‌ین ییدیش – زمانێکی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست
به ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاڵمانییه‌وه که جووله‌که‌کانی ئوڕووپای
ڕۆژهه‌ڵات قسه‌ی پێده‌که‌ن؛ زمانی کوردی، زمانێکی باکووری
ڕۆژئاوای ئێرانی که20 میلیۆن خه‌ڵک له هه‌رێمی
کوردستان، ده چوارچێوه‌ی سنووره ده‌وڵه‌تییه‌کانی
ترکییه، سوورییه، عێراق ، ئێران و یه‌کێتی سۆڤیێت دا
قسه‌ی پێده‌که‌ن؛ و ڕۆمانی – زمانێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک
باکووری ڕۆژئاوای هیندی که به ته‌خمین 15-10 میلیۆن
خه‌ڵکی ڕۆما
( قه‌ره‌چییه‌کان) له ئوڕووپا و ئه‌مریکایه‌کاندا قسه‌ی
پێده‌که‌ن. ئێمه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌و ڕێبازه
ده‌ڕوانین که چۆن ستاندارد کردن ده‌بێ به ئه‌رکی
ده‌ستپێشخه‌ری ئاخێوه‌ران خۆیان دوای چه‌ندین وه‌ج
پێوه‌ندی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌وڵه‌تی وزمانگه‌لی ده‌وڵه‌تی که له پێوه‌ندییه‌کانیان
له گه‌ڵ دانیشتووان و ده‌زگای جۆربه‌جۆری وڵاتانی خانه
خوێ یان هێزی داگیرکه‌ردا، هه‌رکامه‌یان به‌کاریان
هێناوه.
ئێمه هه‌ر وه‌ها هێندێک جیاوازی گرینگیش له نێوان
چه‌ندین هۆکارگه‌لی پاشخانیش له‌به‌ر چاو ده‌گرین: بۆ
نموونه،ییدیش و ڕۆمانی جگه له سه‌ره‌تای هه‌ره زووی
هه‌بوونیاندا نه‌بێ،قه‌ت زمانی دامه‌زراو نه‌بوون له
ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی دا.جا بۆیه ئه‌وان هه‌ر دووکیان
نموونه‌ی ئاشکرای " زمانگه‌لی تاراوگه"ن. به‌ڵام ،له
لایه‌کی دیکه‌وه ، کوردی یه‌ک له زمانه هه‌ره
گرینگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته و، سه‌ره‌ڕای حه‌ولی
جۆر به جۆر له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بیتوێننه‌وه و دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن و خۆجێیی کوردستان
ده‌ربکه‌ن، هێشتاش زمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکییه له
هه‌رێمه‌که‌دا. له‌هجه‌کانی به پێی زنجیره‌ی زمانی –
جوگرافیایی بڵاو ده‌بنه‌وه و،دواجار ده‌گه‌نه‌وه زمانه
خزمه‌کانیان وه‌کوو لوڕی و فارسی. له به‌ر هه‌لومه‌رجی
سیاسی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا، ستانداردکا‌رانی
یه‌كێک له شێوه‌زاره سه‌ره‌کییه‌کانی کوردی، واته
کرمانجی، نه‌یانتوانیوه له چوار چێوه‌ی وڵاته‌که‌ی
خۆیاندا به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن و بۆیه نێوه‌ندی چالاکی
ئه‌ده‌بی به‌و شێوه‌زاره گوستراوه‌ته‌وه بۆ ناو
کورده‌کانی دانیشتووی هه‌نده‌ران له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
وه‌کوو نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی جیاوازی له نێوان پێڤاژۆی
ستاندارد کرانی ئه‌و سێ زمانانه ده‌بێ ده‌رجه‌ی
خوێنده‌واری ده‌ناو ئه‌و کولتوورانه‌دا له‌به‌رچاو
بگیردرێ. زمانی ییدیش به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زارێکی
ستانداردی ئه‌ده‌بی له کولتوورێکی هه‌تا بڵێی خوێنده‌وار
دا نیشان ده‌دا، که له‌و کولتووره دا به‌شی هه‌ره
گه‌وره‌ی چالاکی ئه‌ده‌بی به‌ده‌زگاییکراو بریتی بوو له
لێکوڵینه‌وه وبڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوه و ده‌قه دینی و
پیرۆزه‌کان. به‌ڵام زمانی کوردی و زمانی ڕۆمانی هه‌رکامیان
بانده‌ستی نه‌ریتی زاره‌کی دانیشتوانێک نیشان ده‌ده‌ن که
زۆربه‌یان هێشتا نه‌خوێنده‌وارن، واته به‌هیچجۆر ناسیاوی
و زانیاریان نییه له مه‌ڕ تێکنیکی قاعیده ڕۆنانی
نووسراو بۆ زمان.جابۆیه، زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بی
زانستی به‌کۆمه‌ڵ یان کولتووری وهه‌ر وه‌ها به‌ڵگه‌ی
نووسراوی مێژووی شه‌خسی خۆیانیان نییه.
2.
"ستاندارد" چییه ؟
فێرگوسون (
Ferguson1961)
زمانێکی ستاندارد وه‌کوو زمانێکی تاقانه، و نۆڕمێکی به
به‌ربڵاوی په‌سندکراو پێناسه ده‌کا، که ته‌نێ به
ئاڵوگۆڕێکی که‌مه‌وه یان چه‌شناوچه‌شنییه‌کی که‌مه‌وه بۆ
هه‌موو مه‌به‌سته‌کانی به‌کارهێنانی زمان ده‌کار ده‌کردرێ.
ئه‌و به‌ئاشکرایی ئه‌م تێگه‌یشتنه گشتییه له "ستاندارد"
و ده‌ره‌جه‌ی خوێنده‌واری بوومی ("نووسین") ده نێو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا له یه‌کتری جوێ ده‌کاته‌وه.
ده‌ره‌جه‌ی لانی زۆری خوێنده‌واری بوومی له نێو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا کاتێک ده‌رده‌که‌وێ و خۆی نیشان
ده‌دا که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ماک به به‌رده‌وامی و
بێ پسانه‌وه بڵاو ببێته‌وه، له کاتێکدا که له
سه‌ره‌وه‌ی ته‌رازووی ستاندارد کردندا ئێمه کۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌وتۆ ده‌بینین که تێیاندا لانی که‌می چه‌شناوچه‌شنی
نۆڕم به‌دی ده‌کرێ هه‌م له زمانی قسه پێکردن و هه‌م له
زمانی نووسیندا. به ڕه‌چاو کردنی پێناسه‌کردنی فێرگوسون ،
ستانداردکردن ده‌بێ به پێڤاژۆیه‌کی یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمانی
له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌به‌رچاو گیراو دابندرێ ، که
کارلێکه‌ری هه‌م له سه‌ر پێوه‌ندی نووسراو و هه‌م له
سه‌ر پێوه‌ندی زاره‌کی هه‌بێ. به بۆچوونی
Ray
ڕای ( 1963) ده‌رفه‌تی هه‌بوونی شێوه‌زاره‌کان یان شێوه
زمانی ستانداردنه‌کراو ده نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن، له
پاڵ زمانی " ستاندارد" دا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ستاندارد بۆ خۆی وه‌کوو شێوه‌زارێکی
زمان داده‌ندرێ که به‌کارهێنانی له نووسین ، ڕێزمان و
قامووس دا یه‌کگرتوویه.
به پێی بۆچوونی
Haugen
هاوگن ( [1972] 1969، [1972] 1966 و له جێگه‌ی دیکه‌شدا)
پێداویستی بۆ به‌کارهێنانی زمانێکی نۆڕم دانه‌ر بۆ خۆی
پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کاته‌وه به ئه‌رکی نووسین وه‌کوو
ئامرازێکی پێوه‌ندی له نێوان ئاخێوه‌راندا که زه‌مان و
مه‌کان له یه‌کتری جوێ کردوونه‌ته‌وه و ناتوانن پشت به
ستراتێژییه‌کانی رێتم، ده‌ره‌وه‌ی زمانی وته‌نانه‌ت
شیکردنه‌وه‌ی ئاشکرای زمانی ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌می خراپ
لێکدانه‌وه وخراپ لێتێگه‌یشتن بڕه‌وێننه‌وه. ستاندارد
کردن و پلان دانانی زمان بریتییه له ئاماده‌کردنی
قاعیده و ڕێسای نۆڕم دانه‌ر بۆ ڕێنوێنیکردنی نووسه‌ران و
ئاخێوه‌ران به تایبه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ئاخاوتندا
که یه‌ک ده‌ست نین. جا بۆیه زمانێکی "ستاندارد" بریتییه
له کۆمه‌ڵێک ڕێسا و قاعیده که به به‌ربڵاوی
په‌سندکراون و به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م وه‌ک پێوه‌رێکه بۆ
نووسین. سه‌رهه‌ڵهێنان و بڵاو بوونه‌وه‌ی زمانی ستاندارد
به چه‌ندین قۆناخانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، قۆناخی
یه‌که‌م به
" هه‌ڵبژاردنی نۆڕم" یان ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی
که ده‌بێ ستاندارد بکرێ پێناسه ده‌کرێ. قۆناخی دوویه‌م
بریتییه له قاعیده دانان و گرده‌وه‌کۆیی “codification”
( به‌ره‌وپێشبردنی سیستێمی نووسین)، که به‌رله
ده‌ستنیشانکردنی شێوه‌زاره‌که‌یه. کاتێک ئه‌و هه‌نگاوانه
هه‌ڵگیرانه‌وه، " ڕۆنیشتن"ی نۆرم ده‌کرێ ده‌ستپێبکا. له
ڕاستیدا زۆربه‌ی حه‌وله‌کانی یه‌کگرتنه‌وه ده‌کرێ له‌و
که‌له‌به‌ره بخزێندرێن چونکوو له‌و قۆناخه دایه که
به‌رهه‌مهێنانی قامووس، کتێبی ڕێزمان ، و کتێبی ڕێنوێنی
شێواز وئامرازه‌کانی دیکه‌ی نۆڕم دانه‌ر کاری هه‌ره
گرینگن. دواجار، داهاتووی ستاندارد به " جێبه‌جێکردن و
پێڕۆیی لێکردنی" به‌ستراوه‌ته‌وه، واته، قه‌بووڵکردنی
له لایه‌ن دا‌و وده‌زگا، نووسه‌ران ، بڵاوکردنه‌وه و به
تایبه‌تی له لایه‌ن ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی
پێوه‌ندییه‌وه ( [1972] 1969 هاوگن ؛ هه‌ر وه‌ها بڕوانه
Cobarrubias
کۆباڕوبیاس 1983).
له خواره‌وه ئێمه له په‌یدا بوون و سه‌رهه‌ڵهێنانی
شێوه‌زاره نووسراوه‌کانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی ده‌ڕوانین
و ئه‌و ئه‌نگێزانه به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌که‌ین که
ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ده‌بی له زمانی بوومی، هه‌ڵبژاردنی
شێوه‌زار، قاعیده ڕۆنان ، خۆ گرتن و ڕۆنیشتن دا جه‌خت
ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش لێکده‌ده‌ینه‌وه که ئه‌و
شێوه‌زاره نووسراوه‌ی پێش خراوه تا چه‌ند جێبه‌جێ کراوه
و ڕه‌چاو کراوه. ئێمه ستاندارد کردن به کۆی ئه‌و
قوناخانه داده‌نێین. به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی
سه‌رهه‌ڵهینانی زمانه ئێتنیکییه که‌مایه‌تییه‌کان و
نه‌بوونی هیچ دا‌و وده‌زگایه‌کی حکوومه‌تی له پشت ئه‌وان،
ئێمه سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌ده‌ینه سه‌ر ئه‌و ده‌وره‌ی
هه‌رکام له ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و پێڤاژۆیانه گێڕاویانه.
3.
ستاندارد کردنی ییدیش: درێژکردنه‌وه‌ی نه‌ریتی ئه‌ده‌بی
شیکردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی ئێمه به پێویستی
شیکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویییه: له‌به‌ر ژێنۆسیدی
جووله‌که‌کانی ئورووپا له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دوویه‌می جیهانیدا ئێستا ته‌نێ
ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له ئاخێوه‌رانی ییدیش له ئوڕووپا
هه‌ن و هیچ کۆمه‌ڵگه‌ی ییدیشزمان له ئوڕووپا
نه‌ماوه‌ته‌وه. له ئاستی جیهانیدا، کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره
گه‌وره‌ی ییدیشزمان ده‌کرێ له نێو وه‌جی یه‌که‌می
کۆچبه‌رانی جووله‌که له باکوور و باشووری ئه‌مریکا و له
ئیسراییل ببیندرێن . کۆمه‌ڵگه ئۆرتۆدۆکسه‌کان له
ئیسراییل، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شوێنی
دیکه تا ڕاده‌یه‌ک زمانی ییدیش وه‌کوو زمانی یه‌که‌م له
پێوه‌ندییه‌کانی نێوان وه‌جان و له که‌شوهه‌وای نێو ماڵ
دا به‌کار ده‌هێنن. ده‌کرێ بگوترێ ئه‌وان ته‌نیا
کۆمه‌ڵگه‌نه که له‌م ڕۆژگاره دا ییدیش به‌کار ده‌هێنن .
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌دان،ییدیش زمانی قسه پێکردنی
جووله‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات بووه. له سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاستدا ڕاوه‌دوونانی جووله‌که‌کان بووه هۆی کۆچی
به‌کۆمه‌ڵی ئه‌وان له ناوچه‌کانی ئاڵمانی زمانی
Lower Rhine
ڕاینی خواروو به‌ره‌و ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاتی سڵاڤی- زمان.
په‌نابه‌ره‌کان زمانی خۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد: عیبری ،
زمانی نه‌ریتی پیرۆزی ئه‌وان و، ییدیش که ئه‌و
سه‌روبه‌ندی هێشتا شێوه‌زاری نێوه‌ڕاستی ئاڵمانی سه‌روو
بوو، ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عیبری تێدا
بوو. ییدیش که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتنی ئاڵمانی
هه‌ڵبڕابوو، سه‌ربه‌خۆیانه درێژه‌ی به پێشوه‌چوونی
خۆیدا. تا به‌راییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م جووله‌که‌کانی
ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر دووک زمانه‌کان ، واته عیبری و
ییدیشیان،وه‌کوو دووزارێتێکی( (diglossia
ڕۆنیشتوو به‌کار ده‌هێنا.
هه‌رکام له زمانه‌کان ئه‌رکی دامه‌زراو و ڕۆنیشتووی خۆیان
هه‌بوو: عیبری زمانی نووسینی دین و فه‌لسه‌فه، تێکه‌ڵاوی
و پێوه‌ندیی زانایانه، سه‌نه‌د و به‌ڵگه و په‌یمانان
بوو. ییدیشیش زمانی قسه پێکردنی ڕۆژانه بوو. به‌ڵام
ییدیش زۆر زوو وه‌کوو زمانی نووسینی خه‌ڵکی په‌روه‌رده
نه‌دیتوو، به تایبه‌تی ژنان پێش خرا. په‌روه‌رده
نه‌دیتوو به‌و مانایه‌ی که له پله‌وپایه‌ی خوێندن و
په‌روه‌رده‌ی جووله‌که‌ییدا په‌روه‌رده‌نه‌دیتوو ئه‌و
که‌سانه بوون که نه‌یانده‌توانی عیبری بخوێننه‌وه و
بنووسن. له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌جێهێنانی دینی جووله‌که
هه‌میشه گرێدراوه به خوێندنه‌وه وقسه‌له‌سه‌رکردنی
کتێبی پیرۆز، سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وتۆ ساز کرا که
فێری هه‌موو منداڵێکی کوڕی ده‌کرد "زمانی پیرۆز"
بخوێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و زمانه‌ی
ده‌رسه‌کانی پێ ده‌گوتراوه ییدیش بوو، و کچان ته‌نێ فێری
خوێندنه‌وه و نووسینی ییدیش ده‌کران. جا بۆیه ته‌نانه‌ت
گۆیا په‌روه‌رده نه‌دیتووانیش ده‌یانتوانی بخوێننه‌وه و
بنووسن. به‌ڵگه هه‌ره به‌راییه‌کان به زمانی ییدیش
بریتین له نامه‌ی تایبه‌تی، وه‌رگێڕدراوی ته‌وڕات یان
کۆکراوه‌ی چیرۆکی جندۆکه و په‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند
نموونه‌یه‌کمان باس کردبێ. ییدیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
به‌و پیتانه ده‌نووسرا که ئامرازی پێوه‌ندیی نووسراو
بوون له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که‌دا – واته پیته‌کانی
ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێندێک ئاڵوگۆڕ
له ئه‌لفوبێی عیبریدا کرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ربڕینی
کۆنسۆنانته‌کان بگونجێ و ببێته سیستێمێکی ده‌نگنووس،
هه‌روه‌ک بۆ جووله‌که‌یی- فارسی و جووله‌که‌یی –
ئێسپانیایی (
Latino
) کرا.
تاکۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 18هه‌م بارودۆخی دووزارێتی ده‌ستی
کرد به هه‌ڵوه‌شان. به دوای نه‌داری و لاوازی حه‌شیمه‌تی
جووله‌که له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاتدا ژماره‌ی که‌سانی
په‌روه‌رده نه‌دیتوو زیادی کرد. هه‌تا ده‌هات خه‌ڵک زیاتر
و زیاتر هه‌ر ده‌یانتوانی ته‌نێ به ییدیش بخوێننه‌وه و
بنووسن. زمانی ییدیش بوو به بابه‌تی گه‌نگه‌شه و مشتومڕی
ئیدێئۆلۆژیک.
Chassidism
شاسیدیسم، که بزووتنه‌وه‌یه‌کی دینی بوو و له سه‌ر
بنه‌مای عیرفانی جووله‌که‌یی هه‌ڵنرابوو، زمانی ییدیشی به
زمانحاڵی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی ساده و ڕه‌شوڕووت داده‌نا و
هه‌ر بۆیه‌ش به زمانێکی له‌باری ده‌زانی بۆ به‌جێهێنانی
پاڕانه‌وه و ڕێسای دینی.له‌چاو ڕووناکبیریی جووله‌که دا؛
Haskala
هاسکالا، ییدیش ته‌نێ ژارگۆنێکی بێتام بوو که ده‌بوو
نه‌هێڵدرێ و فت بکرێ. بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی جووله‌که،
به تایبه‌تی بووند "Bund"،
زمانی ییدیشی پێشخست و کردی به به‌شێک له پلاتفۆرم و
به‌رنامه‌ی خه‌باتی کولتووری خۆی.
Zionism
زایۆنیزم ییدیشی به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی کولتووری
قێزه‌وه‌نی تاراوگه داده‌نا که ده‌بوو عیبری مۆدێڕن
جێگه‌ی بگرێته‌وه. وشیاریی زمانی، ئاوێته‌ی بیر‌و بۆچوونی
سیاسی و دینی به‌رز بووه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی چاپه‌مه‌نی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا
ده‌وری هه‌ره گرینگی گێڕا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زمانی
ئه‌ده‌بیی ییدیش. یه‌که‌م وه‌رزنامه‌ی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات
به زمانی ییدیش له ساڵی 1623 له وه‌رشه‌و ده‌رکه‌وت.
له ساڵی 1817 یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه به زمانی ییدیش
له بوخارێست ده‌رکه‌وت و تا ساڵی 1912 نزیکه‌ی 100
وه‌رزنامه به زمانی ییدیش له سه‌رتاسه‌ی ئوڕووپا بڵاو
کرانه‌وه، له‌وانه 20 ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه (بڕوانهJüdisches
Lexicon"
چاپه‌مه‌نی جووله‌که‌یی"). ئه‌ده‌بییاتێکی ییدیش سه‌ری
هه‌ڵهێنا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاراسته‌ی به‌ڕه‌و
ئامرازی باو و گه‌لویست، واته چاپه‌مه‌نی بوو.
ڕۆمانه‌کانی نووسه‌رانی هه‌ره ناسراوی ییدیش وه‌کوو
مه‌نده‌له
Mendele،
شۆله‌م عه‌لیخه‌م
Sholem Aleichem
، و شۆله‌م ئاش
Sholem Ash
، یه‌کمجار وه‌کوو ڕۆمانی زنجیره‌یی له ڕۆژنامه‌کاندا
بڵاو کرانه‌وه. جا بۆیه کاتێک حه‌ولدان بۆ دامه‌زراندنی
ستانداردێکی یه‌کگرتوو ده‌ستیپێکرد زمانێکی مۆدێڕنی
نووسینی ییدیش له ئارا دا هه‌بوو.
هه‌رزوو له سه‌ره‌تاوه، ستانداردکا‌رانی ییدیش له گه‌ڵ
کێشه‌ی جۆراو‌جۆری له‌هجان به‌ره‌وروو بوون. له‌هجه‌گه‌لی
باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ییدیش (NEY)
که له ده‌وروبه‌ری ڤیلنا له لیتوانیا قسه‌یان پێده‌کرا،
له‌هجه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ییدیش (SEY
) که له ۆڵهینیا، پۆدۆلیا، بێسارابیا و ڕۆمانیا قسه‌یان
پێده‌کرا و له‌هجه‌ی نێوه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی (
CEY)،
که له له‌هێستان قسه‌ی پێده‌کرا ( له‌هجه‌گه‌لی ڕۆژئاوای
ییدیش که له ناوچه ئاڵمانی زمانه‌کان قسه‌ی پێده‌کرا
که‌وته به‌ر پێڤاژۆیه‌کی تواندنه‌وه‌ی ورده ورده و
ئه‌مه‌ش په‌یدا بوونی شێوه‌زاره‌کانی جووله‌که‌یی –
ئاڵمانی به دووا داهات، بڕوانه(
Weinberg 1969).
ئه‌وسێ له‌هجانه له هێندێک لایه‌نی ده‌نگسازی و وشه‌وه
جیاوازییان هه‌یه، و له بناخه‌ی وشه (سه‌رف)یشدا.
ییدیشی مۆدێرنی نووسین به هه‌ر سێ له‌هجه‌کان سه‌ری
هه‌ڵهێنا، ئه‌گه‌رچی هه‌رکام له له‌هجه‌کان به‌کارهێنانی
تایبه‌تی به‌ده‌زگاییکراوی خۆی به‌ده‌ست هێنا. له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا، ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی زمانی تیاتر بوو،
ییدیشی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی له چاپه‌مه‌نیدا بانده‌ست بوو،
و په‌خشان به تێکه‌ڵاوێک له له‌هجه‌گه‌لی ییدیشی باشووری
ڕۆژهه‌ڵاتی و ییدیشی نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌نووسرا. ئه‌و
ئه‌رکانه پێوه‌ندییان به دابه‌شبوونی جوگرافیایی
نێوه‌نده‌کانی چالاکی کولتووری و، هه‌ڵبه‌ت له‌هجه‌ی بوومی
نووسه‌ره‌کانه‌وه هه‌بوو ( بڕوانه.
Schaechter
1977:38-39)
کامه شێوه‌زار ده‌بوو وه‌پێش بخرێ بۆ ستاندارد کردن و
یه‌کگرتنه‌وه؟ به داوه‌ری کردن به پێی زۆربه، وا
وێده‌چوو ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی بانده‌ست بێ، له ساڵی
1925 مامۆستایان و زانایان ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که
YIVO)
yidiwser visensaftlixer institut
) یان دامه‌زراند. ئه‌و ئه‌نیستیتووه که نێوه‌ندی له
ڤیلنا، له لیتوانیا بوو، به‌رنامه‌یه‌کی ئاشکرای هه‌بوو
بۆ ستاندارد کردن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی زمانی
ییدیش. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
YIVO
بۆ نموونه ماکس وینریش
Max Weinreich
، به ییدیشیی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی قسه‌یان ده‌کرد، و
ته‌مایان گرت له‌هجه‌ی ییدیشی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی، که
ڕووناکبیرانی ڤیلنا قسه‌یان پێده‌کرد، وه‌کوو پێوه‌ر
دامه‌زرێنن (
Schaechter
1977 ). ئه‌و ئه‌نیستیتوویه خزمه‌تی گه‌وره‌ی کرد به
پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمانی ییدیش، ڕێنووسێکی ستانداردی
گه‌ڵاڵه کرد وله‌وه‌دا سه‌رکه‌وت پێشوه‌چوونی زمانی ییدیش
یان" ئاوسباو" ی واته درێژبوونه‌وه‌ی له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ زمانی ئاڵمانیدا پێش بخا ( بڕوانه
Kloss 1967
) کارلێکه‌ری ئاڵمانی له سه‌ر ڕێنووسی ییدیش – وه‌کوو
نیشاندانی هاوتای ڕیشه‌یی واڤێلێکی درێژی ئاڵمانی به
h
به دوای ڤاوێله‌که‌دا هه‌ڵگیرا و فت کرا. ییدیش ده‌بوو
پێڕۆیی له خاڵبه‌ندی بکا، ئه‌گه‌رچی وشه عیبرییه‌کان له
هه‌نبانه‌ی وشه‌ی ییدیش دا ڕێنووسی عیبری خۆیان پاراست،
سه‌ره‌ڕای خاڵبه‌ندی جوێیان له زمانی ییدیش دا. به‌م
شێوه‌یه دووزاڕێتی
(
diglossia
) له نێو سیستێمی ڕێنووس دا پارێزرا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ڕێنووسی ستانداردی
YIVO
ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه مۆدێرنه‌ی ییدیشی که له ئارا
دابوو له به‌رچاو نه‌ده‌گرت، که تاڕاده‌یه‌کی زۆر له
سه‌ر بنه‌مای ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی و نێوه‌ندیی
ڕۆژهه‌ڵاتی داندرابوو. سه‌ره ڕای پله‌و پایه‌ی ستانداردی
YIVO
له لای زۆر له زانایان، ئه‌و ستاندارده نه‌یتوانی
په‌سندێکی به‌ربڵاو به‌ده‌ست بهێنێ.(
Schaechter 1977:36)
شاختر به ته‌خمین ده‌ڵێ له ڕاستیدا له‌وانه‌یه که‌متر
له % 1 له نێو ئاخێوه‌رانی بوومیدا – هیچ ئه‌ژمارێک به
ده‌سته‌وه نییه - له بارودۆخی ڕۆژانه‌دا ئه‌و شێوازاره
ستاندرادکراوه به‌کار بهێنن. له ماوه‌ی ساڵانی 1920 کان
له یه‌کێتی سۆڤیێت حه‌ول درا ڕێنووسی ییدیش چاکسازی تێدا
بکرێ. ئه‌وه ته‌نیا حه‌ولێک بوو که بۆ ستاندارد کردنی
ییدیش به پشتیوانی داووده‌زگای ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و چاکسازییه‌ی سۆڤیێتی حه‌ولی دا پرێنسیپه‌کانی
فۆنێتیکی له سه‌ر گشت سیستێمی ڕێنووسدا پیاده بکا.
جابۆیه، وشه عیبرییه‌کان ئیتر چبڕ به پێڕۆیی و ڕه‌چاو
کردنی ڕێسا ڕێنووسییه‌کانی عیبری نه‌ده‌نووسران، به‌ڵکوو
به پێی ته‌له‌فوزکردن و ده‌ربڕینیان له زمانی ییدیش دا
ده‌نووسران. کۆروکۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کان له ئاست ئه‌و
چاکسازییه ملیان ساوی و خۆڕاگریان کرد و ئه‌م ڕێفۆرمه‌ش
دواجار له به‌ر گۆڕانی سیاسه‌تی زمانی یه‌کێتی سۆڤیێت،
که پێشخستنی زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی کرده فیدای
تواندنه‌وه‌یان له نێو زۆربه‌ی ڕووس – زماندا،
سه‌رنه‌که‌وت .
4.
ئه‌زموونی زمانی کوردی : جۆراو‌جۆری ستاندارده‌کان
له ئاکامی کۆچ و کۆچبه‌ری دا، کوردی نه‌ک هه‌رله هه‌رێمی
کوردستان که له نێوان ترکییه،سوورییه، عێراق، ئێران و
یه‌کێتی سۆڤیێت دا دابه‌ش کراوه قسه‌ی پێده‌کرێ ، به‌ڵکوو
زمانی نزیک نیو میلیۆن موهاجیری کوردیشه له ئوڕووپای
ڕۆژئاوا. پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمانی کوردی هێشتا زۆر
ساوایه. ده راستیدا، زۆربه‌ی کورده‌کان له ئێران،
سوورییه، و ترکییه هێشتا به زمانی بوومی خۆیان
نه‌خوێنده‌وارن. له‌و وڵاتانه سیاسه‌تی ڕه‌سمی پێشی به
به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زارێکی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ گرتووه
به نکووڵیکردن له‌وه‌ی کورده‌کان به زمانی خۆیان
په‌روه‌رده بکرێن و مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی
چاپکراویان به زمانی کوردی هه‌بێ. بۆیه پڕۆژه‌ی زمانی و
ئه‌ده‌بی ته‌نێ به چالاکی نهێنی بزووتنه‌وه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کان سنووردار بووه.له یه‌کێتی سۆڤیێت و
عێراق زمانی کوردی، به لانی که‌مه‌وه بۆ چه‌ند ساڵان
پله‌ی زمانێکی که‌مایه‌تی هه‌بووه، و ستانداردکردنی
زمانه‌که به‌ڕه‌سمی پشتیوانی لێکراوه. جیاوازی زۆر و
به‌رچاوی له‌هجه‌کان له نێوان ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی له
باشوور و باکووری کوردستان قسه‌یان پێده‌کرێ و گوشاری
کولتووری له‌لایه‌ن هه‌رکام له‌ئیداره
ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه له سه‌ر زمانی کوردی بووه هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی پێڤاژۆی جیاوازی ستاندارد کردن. بۆیه ئێمه
ده‌کرێ سێ شێوه‌زاری ئه‌ده‌بیی کوردی جیاواز له یه‌کتری
هه‌ڵاوێرین.
a.
شێوه‌زاری سلێمانی
ستانداردێکی باش دامه‌زراوی ئه‌ده‌بییه، ئه‌و شێوه‌زاره
له سه‌ر بنه‌مای دیالێکتی سۆرانی به‌شه باشوورییه‌کانی
کوردستان له عێراق و ئێران داندراوه، و به‌و جۆره‌ی که
له شاری سلێمانی قسه‌ی پێده‌کرێ. یه‌که‌م چالاکی ئه‌ده‌بی
به‌و له‌هجه‌یه ئه‌و شێعرانه وه‌به‌رده‌گرن که له
سه‌ده‌ی 19یه‌مدا بڵاو بوونه‌وه، له کاتێکدا یه‌که‌م
وه‌رزنامه‌کان له کۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه دا ده‌رکه‌وتن.
ستاندارد کردنی زمان له لایه‌ن ئیداره‌ی بریتانیاییه‌وه
دنه ده‌درا، و له نێو ئه‌و ئیداره‌یه‌دا حاکمی
بریتانیایی و لێکۆله‌ره‌وه ئی. سۆن
E.Soaneکه‌سی
هه‌ره به‌رچاو بوو، و له به‌ر گوشاری بریتانیاییه‌کان
بوو که له ساڵی 1931 دا سۆرانی وه‌کوو دوویه‌م زمانی
ره‌سمی له عێراق ناسرا.ئه‌و شێوه‌زاره به
ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی – فارسی
ده‌نووسرێ، و ڤاوێله‌کان له سیستێمێکی ڕێنووسی فۆنێمیک دا
جێیان کراوه‌ته‌وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی که ییدیش
ئاڵوگۆڕی له ئه‌لفوبێی عیبری دا پێک هێناوه. سۆرانی
زمانی خوێندنگه کوردییه‌کان ، ئه‌ده‌بییاتێکی
هه‌موولایه‌نه، میدیا و ته‌نانه‌ت زانکۆیانیش بوو له
هێندێک له به‌شه‌کانی عێراق، تا ئه‌و کاته‌ی که له
ساڵانی 1970کاندا ئۆتۆنۆمی کولتووری کوردی له لایه‌ن
حکوومه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا.
b.
کوردیی ستاندارد له یه‌کێتی سۆڤیێت
له سه‌ربنه‌مای له‌هجه‌ی کر‌مانجیی باکووری داندراوه
به‌وشێوه‌یه‌ی له به‌شه باشوورییه‌کانی کۆماری
هه‌رمه‌نستان قسه‌ی پێده‌کرێ، له ده‌وروبه‌ری شاری
یێریوان، کوردی نووسراو له یه‌کێتی سۆڤیێت ئه‌لفوبێی
سیریلیک به کار ده‌هێنێ که له ساڵانی 1940کاندا
داهاتووه. ئه‌لفوبێی کوردیی – سۆڤیێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک
له زمانناسانه‌وه که له ئه‌نیستیووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
ئێرانی لێنینگراد کاریان ده‌کرد گه‌ڵاڵه کرا، وئه‌و
داهێنانه‌یان له سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ وپڕ
بوو سه‌باره‌ت به که‌ره‌سته‌ی له‌هجه‌که. بۆیه حه‌ولیان
داوه ده‌نگه‌کان له ڕێنووس دا به وردی ده‌ربکه‌ون و
نیشانه‌ی له مه‌ڕ خۆیان هه‌بێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به
کار هێنانی ئه‌و ڕێنووسه تاراده‌یه‌کی زۆر هه‌ر
سنوورداره به زمان‌ناسان و ڕووناکبیران له نێو به
ته‌خمین 000 .100 کورد له یه‌کێتی سۆڤیێت دا.
بڵاوکراوه‌کان بریتین له په‌خشان، چه‌ندین کتێبی
مه‌دره‌سه و هه‌روه‌ها قامووس و کتێبی ڕێزمانی کوردی.
ژماره‌یه‌ک له بڵاوکراوه‌کان به ئاشکرا ته‌نێ له مه‌ڕ
ڕێنووس و ستاندارد کردنن
(
Bakaev
1983 ((Kurdoev
1957, E'vdal 1958.
مرۆ ده‌کرێ تا ئه‌و جێیه بچێ و به‌و ئاکامه بگا که
ڕێژه‌یه‌کی ساخته هه‌یه له نێوان ئه‌و کاره‌ی له
یه‌کێتی سۆڤیێت کراوه سه‌باره‌ت به شێکردنه‌وه‌ی
شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان و وه‌خۆ کردنی ڕێنووسێکی ستاندارد،
و ئه‌و سه‌رنجه‌ی که بیروڕای گشتی به‌و کارانه‌ی داوه
هه‌م له نێوخۆی وڵات و هه‌م له ده‌ره‌وه. هه‌ڵبه‌ت،
کۆردۆلۆژیسته‌کان، بۆ حه‌ولێکی ئه‌وتۆ زۆر قه‌رزداری
سۆڤیێتن.
c.
شێوه‌زاری به‌درخان
که به شێوه‌زاری 'هاوار' یش ناسراوه، ئه‌م ستانداردی
نووسینه یه‌که‌مجار له لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخان
له وه‌رزنامه‌ی "هاوار"دا، که له نێوان ساڵانی 1932 و
1943 له دیمیشق و به‌یڕووت بڵاو ده‌بووه‌وه ناسێندرا.
ئه‌و شێوه‌زاره له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و له‌هجه
کرمانجییه‌یه که له ناوچه‌کانی جزیره و حه‌کاری ، له
سه‌ر سنووری ترکییه- سوورییه و ترکییه - عێراق قسه‌ی
پێده‌کرێ. ئه‌و له‌هجه‌یه نه‌ریتێکی دوورودرێژی هه‌یه
وه‌کوو ئامرازی نووسین و ده‌گاته‌وه داستانه
حه‌ماسییه‌کانی سه‌ده‌ی 11 هه‌م. سه‌رهه‌ڵهێنانی وه‌کوو
وه‌سیله‌یه‌کی مۆدێرنی ئه‌ده‌بی ده‌کرێ تا ده‌رکه‌وتنی
ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" له ساڵی 1898 شوێنگێڕی بکرێ،
"کوردستان" له لایه‌ن ڕووناکبیرانی پاتراوی کورد له
قاهیره و ئیستانبوڵ ده‌رده‌چوو، به به‌کارهێنانی پیتی
عه‌ڕه‌بی.
ئه‌لفوبێی مۆدێڕنی به‌درخان خه‌تی لاتین به‌کارده‌هێنێ
به‌و شێوه‌یه‌ی که له‌ساڵی 1928 به چاکسازی زمانی ترکی
له ترکییه بۆ نووسینی ترکی وه‌خۆ کرا به لێ‌زیاد کردنی
چه‌ند پیتێک. ئه‌و ئه‌لفوبێیه به‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ک
ڕۆژنامه و بڵاو کراوه له نێو کورده‌کانی ترکییه و
سوورییه دا بڵاو کراوه که له‌و وڵاتانه و له تاراوگه
ده‌رده‌چوون، و دواتر ئه‌و ڕێکخستنه نهێنیانه‌ی کورده‌کان
وه‌خۆیان
کرد
که سه‌ریان له‌و قه‌ده‌خه ڕه‌سمییه‌ی ده‌سوو که
له‌سه‌ر بڵاو کراوه کوردییه‌کان داندرابوو. له‌وه‌تا
کوده‌تای نیزامی له ترکییه له ساڵی 1980 ته‌نانه‌ت ئه‌و
جۆره چالاکییه ئه‌دبییه نهێنیانه‌ش ڕاوه‌ستاون.
پێشوه‌چوونی زیاتری زمانی نووسینی کرمانجی سنووردار کراوه
به بزووتنه‌وه پاتراوه‌کان له ئوڕووپای ڕۆژئاوا، به
شێوه‌ی سه‌ره‌کی له سوێد، ئاڵمانی ڕۆژئاوا، بێلژیک،
فه‌رانسه و هۆله‌ند.چه‌ندین ده‌رزه‌ن ڕۆژنامه له سه‌ر
بنه‌مای پێوه‌ری " هاوار" ئێستا به به‌رده‌وامی له‌و
وڵاتانه ده‌رده‌که‌ون. زۆربه‌ی ئه‌وان له لایه‌ن
ڕێکخستنه ناسیۆنالیستییه‌کانی هه‌نده‌رانه‌وه بڵاو
ده‌کرێنه‌وه و به ئاسایی ته‌نێ ده‌گه‌نه ده‌ست
حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامیان. له‌به‌رسنووداربوون و به‌رته‌نگی
ده‌ره‌تانی بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانی زگماکی
له نێو موهاجیران له هه‌نده‌ران، نه‌بوونی پشتیوانی
ڕه‌سمی و نه‌بوونی ئه‌نیستیتووگه‌لی زمانی ددانپێداهاتوو و
لێوه‌شاوه، ڕۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و خوێنه‌ره‌وانی
کورد تووشی زنجیره‌یه‌ک دووڕێیان هاتوون که به شێوه‌زاری
"هاوار" چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. جۆراو‌جۆری له‌هجه و
کارلێکه‌ری خه‌ستی زمانانی ئه‌ده‌بی له وڵاتانی
جۆربه‌جۆری ئه‌سڵی که مۆهاجه‌ره‌تیان لێوه کراوه و ئی
ئه‌و وڵاتانه‌ی موهاجه‌ره‌تیان بۆ کراوه بووه‌ته هۆی
تێکه‌ولێکه‌یی ، و له زۆر نمووناندا ڕێنووسێکی
سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه له به‌رنه‌بوونی
په‌یمانێک سه‌باره‌ت به ڕێنووسێکی یه‌کگرتوو له نێوان
ئه‌و کوردانه‌ی وا له ئوڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ژین و
ده‌نووسن. شێوه‌کانی که ئه‌و تێکه‌ولێکه‌یی و شپرزه‌ییه‌ی
ڕێنووس کاری لێکردوون هه‌م نوێنه‌رایه‌تی کردنی فۆنێم و
هه‌م سنووری وشان ده‌گرێته‌وه
)
بڕوانه
Matras 1989
).
ئه‌و سه‌ره‌گێژییه زۆر جار سه‌رهه‌ڵده‌دا چونکوو ئه‌و
وشانه‌ی داده‌تاشرێن و ده‌کارده‌کرێن زۆر جار کاری تاقه
که‌سی نووسه‌رانیانن.
نه‌بوونی یه‌کێتی ده‌کرێ بگوترێ به‌رهه‌ڵستێکه له سه‌ر
رێگه‌ی په‌یدا بوونی خوێنده‌وارییه‌کی مۆدێڕنی کوردی،
چونکوو ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی جیدی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و
که‌ره‌سته‌ی ئه‌ده‌بی له نێوان شێوه‌زاره جیاوازه
ئه‌ده‌بییه‌کان به‌رته‌نگ ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به
له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی په‌یدابوونی له وڵاتانی
جۆربه‌جۆر دا، مرۆ ده‌بێ به چاوی ڕێزه‌وه له‌و حه‌ولانه
بڕوانێ که پلاندارێژانی زمان ده‌یده‌ن بۆ گونجاندنی هه‌ر
کام له شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه‌کان له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره
کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و زمانییه‌کانیان. خوێنده‌واری کوردی
بێ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بپارێزرێ پێوه‌ندی په‌یداده‌که‌ته‌وه
به دووزمانه‌یتی و دوو خوێنده‌وارێتی:زمانی کوردی قه‌ت
یه‌که‌م زمانی ئه‌ده‌بی نه‌بووه و خوێنده‌واری کوردیش تا
ڕاده‌یه‌ک ته‌فه‌ننونییه. جا بۆیه هیچ کوردێکی تاقزمانه
نینه که خوێنده‌وارییان به کوردی هه‌بێ، و نه کوردی
تاقزمانه‌ش هه‌یه که خوێنده‌وارییان به‌چ زمانێکی دیکه
هه‌بێ. خوێنده‌واری کوردی به ڕێگه‌ی خوێنده‌واری له
زمانی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی دا وه‌ده‌ست دێ و شێوه‌زاره
ئه‌ده‌بییه‌کانیش به‌پێی وڵاتانی ئه‌سڵی جیاوازن، هه‌م له
ڕووی مێژووییه‌وه ( هه‌ڵبژاردنی له‌هجه‌یه‌ک بۆ
به‌کارهێنان وه‌کوو شێوازێکی ستاندارد و هه‌ڵبژاردنی
سیستمێکی نووسین ) و هه‌میش له ڕووی هاوزه‌مانییه‌وه
( به‌کار هێنانی وشه‌ی خوازراوه). ئاسۆی داهاتوو وێناچێ
به تایبه‌تی شێوه‌زاری " هاوار"، که قه‌ت هیچ جۆره
پشتیوانییه‌کی حکوومه‌تی لێ نه‌کراوه ، له‌و جۆره
هۆکارانه جوێ بکاته‌وه. له درێژخایه‌ندا چالاکی
ئه‌ده‌بی له هه‌نده‌ران له وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ستان
و په‌یدا بوونی نوخبه‌یه‌کی سیاسی کولتووری، که ، ئه‌گه‌ر
شانسی بدرێتێ بۆ دامه‌زراندنی ئۆتۆنۆمییه‌کی کولتووری له
کوردستان ، له وانه‌یه ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه له گه‌ڵ
خۆی بباته‌وه و ئه‌و جۆره ئه‌نیستیتووانه دامه‌زرێنێ
که پێویستن بۆ ڕێوشوێندانان بۆ گیروگرفته‌کانی ڕێنووس و
وشه سازی. له کورت خایه‌ن دا ڕێکخستنه کوردییه
موهاجیره‌کان ئامانجیان ئه‌وه‌یه خوێنده‌واری [ به کوردی
] له نێو ئه‌و وه‌جه گه‌نجترانه‌یدا که له ئوڕووپا
ده‌ژین بڵاو بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ی
ئه‌وتۆ زۆرکه‌من ، و هاوکارییه‌کی که‌میش هه‌یه له
لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی موهاجیر بۆ هاتوو و مه‌یل و
مرخێکی زۆر که‌م له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه که هه‌ر ئێستا
له نێوان وه‌فاداریی خوێنده‌واری به زمانه
ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون له
لایه‌که‌وه، و زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆی هاتوون له
لایه‌کی دیکه‌وه گیریان کردووه.
5.
ڕۆمانی : مل له‌به‌رمل نانی دژواریان
ڕۆمانی وه‌کوو له‌هجه‌یه‌کی هیندی گه‌یشته ئوڕووپا هاوکات
له گه‌ڵ ده‌رپه‌ڕاندن و ده‌رکردنی گه‌لی ڕۆمانی له زێدی
ئه‌سڵیانه‌وه و له‌به‌راییه‌کانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست دا
وه‌کوو کۆیله له لایه‌ن ئیمپراتۆری بیزانتین ڕا
ڕاگۆێزرانه ئوڕووپا. ئه‌و زمانه بناخه‌ی ڕسته‌سازی و
وشه‌سازی که له زمانه‌کانی هیندیی باکووری دا هاوبه‌شن
پاراستووه، ئه‌گه‌رچی زمانه‌کانی باڵکان کارلێکه‌رییه‌کی
زۆریان لێکردووه بۆ هێندێک تازه کردنه‌وه‌ی به‌رچاوی
نه‌حوی و وشه‌وه. گه‌لی ڕۆما، به‌سه‌دان ساڵ، گه‌لێکی
ڕاونراو، فه‌رق وجیاوازی له‌گه‌ڵ کراو و نه‌دار بوون له
سه‌رتاسه‌ری وێشکاڕۆی [ قاڕه] ئورووپا دا.
تا ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی بیسته‌م خوێنده‌واری له
کولتووری ڕۆمانی دا، شتێکی پێ نه‌زاندراو بوو، و نه‌ریتی
زاره‌کی ته‌نیا گرێیه‌کی کولتووری بوو که ئه‌و
گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تییه بیوڵاته‌ی ئوڕووپای به یه‌کتری
ده‌به‌سته‌وه. یه‌که‌م حه‌ولدان بۆ به‌کارهێنانی ڕۆمانی
وه‌کوو زمانی نووسین له ماوه‌ی ساڵانی 1920کان و
1930یه‌کاندا له یه‌کێتی سۆڤیێت ده‌ستیپێکرد، وه‌کوو
به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی به‌کار هێنانی
زمانی که‌مایه‌تی. به پێی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌وڵه‌تی
ئه‌نیستیتوویه‌کی په‌روه‌رده دامه‌زرا بۆ پێگه‌یاندنی
مامۆستا، و لێکۆڵینه‌وه له فۆنێتیکی زمانه‌که به
مه‌به‌ستی یارمه‌تیکردن به سازکردنی نۆرمێکی یه‌کگرتووی
ڕێنووس بۆ به‌کارهێنان له مه‌دره‌سه‌کاندا
به‌ڕێوه‌چوو.ژماره‌یه‌ک کتێب و بڵاوکراوه ده‌رکه‌وتن و
بزووتنه‌وه‌یه‌کی زمانی په‌ره‌گر له بواری په‌روه‌رده،
فیلم، تیاتر و وه‌رگێراندا چالاک بوو ( بڕوانه
Puxon 1981).
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ستانداردکردنی ڕۆمانی له یه‌کێتی
سۆڤیێت تاک که‌وتوو مایه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیێت پێی
نه‌ده‌زاندرا. له ئاکامی کۆمه‌ڵکوژی (Holocaust)
گه‌لی ڕۆما له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی دوویه‌می جیهانیدا
بزووتنه‌وه‌ی زمانی ڕۆمانی خاشه‌بڕ کرا.
دوای شه‌ڕ، زمانی نووسراوی ڕۆمانی جارێکی دیکه سه‌ری
هه‌ڵداوه وه‌کوو زمانیی شێعری ڕووناکبیرانی ڕۆمانی زیاتر
له بولغارستان، یۆگۆسڵاڤیا و مه‌جارستاندا.
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوی زمانی تا ساڵی 1971
دانه‌مه‌زرا. له‌و ساڵه‌دا یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی
له له‌نده‌ن دامه‌زرا. له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو ، و
تا ئه‌و دواییانه‌ش، به‌کارهێنانی ڕۆمانی نووسراو ته‌نێ
له‌لایه‌ن کۆڕێکی پچووکی ده‌رزه‌نێک زمان‌ناس، ڕووناکبیر و
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که سه‌ر به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی
ڕۆمانی بوون به‌کار ده‌هات. هێندێک له‌وان وه‌کوو یان
هانکۆک
Ian
Hancock،
مارسێل کۆرتیاد
Marcel Cortiade
، یوسۆف سایپ
Jusuf Saip
و که‌سانی دیکه له بواری زمان دا چاڵاک بوون هه‌م بۆ
شیکردنه‌وه‌ی و هه‌م بۆ نۆرم بۆ دانانی. یه‌کێتی
نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له کۆنفرانسه‌که‌ی دا گه‌ڵاڵه‌ی
ئه‌لفوبێیه‌کی یه‌کگرتووی خسته به‌ر باس بۆ ئه‌وه‌ی له
پێوه‌ندی نامه‌یی، له ئه‌ده‌بییات، بۆ نووسینی قامووس،
کتێبی ڕێزمان و له وه‌رگێڕانی ئینجیل دا به‌کار بهێندرێ.
گۆواری "ڕۆما" که سه‌ر به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌ییه و
له ساڵی 1974 دامه‌زراوه ته‌نێ جاروبار شێعر و چه‌ندین
نووسراوه‌ی کورتی به زمانی ڕۆمانی بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ته‌نێ چه‌ند ده‌رزه‌ن بڵاو کراوه و کتێب به زمانی ڕۆمانی
هه‌نه، به پێچه‌وانه‌ی به‌سه‌دان به‌رهه‌می که
سه‌باره‌ت به زمانه‌که بڵاو کراونه‌ته‌وه.
له یۆگۆسڵاڤیا تاڕاده‌یه‌ک ڕۆمانی نووسراو زۆر به
به‌ربڵاوتر ده‌کار ده‌کردرێ، به‌شێکی له به‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حه‌وتووانه‌ی ڕادیۆ و
تێلێڤیزیۆنی به زمانی ڕۆمانییه. له سوێد، نۆڕوێژ و
له‌ودواییانه‌شدا له مه‌جارستان چه‌ندین کتێبی مه‌دره‌سه
و منداڵان و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی خوێنده‌وار کردنی
گه‌وره‌ساڵان هه‌ن. قۆناخێکی نوێ هه‌نووکه بۆ ستاندارد
کردنی زمانی ڕۆمانی ده‌ستیپێکردووه به په‌یدا بوونی
ڕێکخراوه‌ی سیاسی و مافی مه‌ده‌نی ڕۆمانی هه‌م له
ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
له ساڵی 1989 به‌ملاوه تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندییه‌کی چڕتر
له نێو یه‌کێتییه‌کاندا هه‌یه به ده‌م زیادبوونی حه‌ول
و تێکۆشان بۆ هاوسه‌نگ کردن و یه‌کخستنی چالاکییه‌کانی
مافی مه‌ده‌نی ڕۆمانی له سه‌رتاسه‌ری ئوڕووپا دا. ئێستا
ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و خه‌به‌رنامه بڵاو ده‌بنه‌وه که
به‌شێک له نێوه‌رۆکیان به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسرێن و
هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی له زێده بڵاڤۆک و نامه که
ڕوویان له حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامی یه‌كێتییه ڕۆمانییه‌کانه
و به زمانی زگماکی ده‌نووسرێن. به گشتی، ڕێککه‌وتن له
سه‌ر چلۆنایه‌تی ڕێنووس به پێی سیستێمی ڕێنووسی زمانی
ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه که ئه‌و چالاکییانه‌ی تێدا
ده‌کرێ. ئه‌و ڕاستییه زۆرجار حه‌ولدانێکی گرینگ ده‌خاته
سه‌ر ئه‌ستۆی به‌رده‌نگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی
نێونه‌ته‌وه‌یی شوێنگێڕی بکه‌ن و بڵاوکرانه‌وه‌ی
بڵاوکراوه‌کان له ئاستی وڵاتێک‌دا سنووردار ده‌کا. گشت
خه‌ڵکی ڕۆما دوو زمانه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا که‌مایه‌تییه‌ک
ده‌نێو ڕۆماکانی ئوڕووپاییدا خوێنده‌واری چالاکن.
کولتووری ڕۆمانی تاکوو ئێستا به گردبڕی زاره‌کی بووه.
له ڕاستیدا، زۆر له کۆمه‌ڵگه ڕۆمانییه‌کان ترسی
ئه‌وه‌یان هه‌یه ستاندارد کرانی زمانه‌که‌یان
له‌وانه‌یه هاتنه نێو و ئاگادابوونی نا-ڕۆماکان له‌مه‌ڕ
کۆمه‌ڵگه‌که‌یان هاسان بکا، به تایبه‌تی ئی ئه‌و
کاربه‌ده‌سته ئیدارییانه‌ی که مه‌به‌ستیانه درێژه به
چاوه‌دێری نه‌ریتی خۆیان به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که دابده‌ن و
هه‌نگاوی ئازارده‌رانه به دژی ڕۆما هه‌ڵبهێننه‌وه.
له ڕاستیدا، خوێنده‌واریی ڕ‌ومانی ئێستا وه‌کوو ئه‌ركێک بۆ
گۆڕانی بۆچوون سه‌باره‌ت به پێداویستییه کولتووری و
سیاسییه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌هێنێ، و حه‌ول ده‌دا خۆڕێکخستنی
سیاسی و کولتووری له وڵاتانی جۆربه‌جۆر و له ئوڕووپا دا
به گشتی به‌ره‌و پێش به‌رێ ( بڕوانه ئه‌و کتێبه‌ی
Hancock،
که له ژێر چاپ دایه). هه‌روه‌کوو نموونه‌ی کوردی،
خوێنده‌واریی ڕۆمانیش له بواری خوێنده‌واریی چالاک دا به
لانی که‌مه‌وه له سه‌ر بنچینه‌ی زمانێکی دیکه‌یه (و
هه‌ر بۆیه‌ش له نێو ڕووناکبیراندا به سنووره) و زیاتر
به‌ستراوه‌ته‌وه به‌چالاکی ناسیونالیستییه‌وه تا ئه‌وه‌ی
گرێ‌دراو بێ به چالاکییه‌کانی مافی مه‌ده‌نییه‌وه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ڕۆماکان له
ده‌رفه‌تی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین شێوه‌ی
خوێندن و په‌روه‌رده و پێگه‌یشتن بێ به‌شن،
بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری ده‌نێو ئه‌واندا له حاڵی حازر
دا له‌وانه‌یه وه‌ک خه‌یاڵێک وه‌به‌ر چاو بێ. هه‌لومه‌رجی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ڕۆما له حاڵی حازر دا به
زه‌حمه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ زۆربه‌ی ئه‌وان ده‌ڕه‌خسێنێ
له و چوار چێوه به‌ده‌زگاییکراوانه نزیک ببنه‌وه که
بۆ خوێنده‌وار بوون پێویستن، و ئه‌و دا‌و و ده‌زگا
ڕومانییانه‌ش که ئێستا هه‌ن ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌ی
پێویستی داراییان نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره به
چالاکییه‌کانیان بده‌ن. پێشکه‌وتنی زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه
به شانس و ده‌رفه‌تی نوخبه‌ی ڕووناکبیر که ده‌بێ
سه‌ربه‌خۆیی کولتووری خۆیان وه‌کوو که‌مایه‌تی بێ‌وڵات له
ئوڕووپا دامه‌زرێنن. وا وێده‌چێ پێداویستی به خوماندوو
کردن و بانگه‌شه‌ی دڵساردکه‌ره‌وه‌ی زۆر ساڵی دیکه هه‌بێ
له نێو دانیشتووانی زۆربه‌ی نا- ڕۆمانی و ده‌زگا
ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیان دا بۆئه‌وه‌ی وه‌کوو
که‌مایه‌تییه‌کی کولتووری و زمانی ددانیان پێدا بهێنن و
بیانناسن.
6.
به‌ڕه‌و شێوه‌ناسییه‌کی ستاندارد کردنی نا ڕسمی
6.1 ستاندارد
کردن بۆچی ؟ گۆڕان له‌نه‌ریتی زاره‌کییه‌وه بۆئه‌ده‌بی
فیشمه‌ن (1989) ئاماژه ده‌کا به پێوه‌ندی نزیکی نێوان
ستاندارد کردنی زمانه که‌مایه‌تییه ئێتنیکییه‌کان
وپێویستی یان ئه‌نگێزه بۆ سه‌لماندنی میراتی زمانی و
کرده‌ی زمانی. ستاندارد کردن په‌یوه‌سته به پێڤاژۆی
مۆدێڕن کردن که زۆر جار ناسیونالیزمی به دوو دا دێ،به
له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕان له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و
نموونه‌کانی پێناسه‌کردندا و پێداویستی به سه‌قامگیرکردنی
مه‌خره‌جێکی به‌رینتری هاوبه‌ش له کۆمه‌ڵگه دا.جا، ئه‌م
پێڤاژۆیه له هێندێک بارانه‌وه بازنه‌یی یه، چونکوو
ناسیۆنالیزم ، هه‌ر که مۆدێرن کردن ورووژاندی و وه‌خۆی
خست، زۆر جار ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک
یان "پاکی" ئێتنیکی – کولتووری.باری زمانی یان کۆمه‌ڵناسی
زمانی ئه‌م ناسیونالیزمه به‌یه‌که‌وه گرێدراون و له‌و
نموونه‌یه‌دا بریتین له پاراستنی زمان، هه‌رنه‌بێ له‌و
نموونانه‌یدا، که مۆدێرن کردن هه‌ڕه‌شه ده‌کا ببێته هۆی
گۆڕینی زمان و له ئاکامدا زمان له نێوچوون، و پاراستنی
زمانی که‌مایه‌تی ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ڕێکخستوو
ده‌سته‌به‌ر بکرێ.
له‌هه‌رسێ نموونه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی چاومان لێکردن
واوێده‌چێ هیچ "مه‌ترسی" ڕاسته‌وخۆی له نێوچوونی ته‌واوی
زمانی له گۆڕێ‌دا نه‌بێ. به‌ر له کۆمه‌ڵکوژی جووله‌کان
Holocaust
، ییدیش سه‌ره‌ڕای سه‌دان ساڵ پێوه‌ندی له گه‌ڵ زمانی
دیکه مابووه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ده‌نێو
کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که دا به باشی دیاری کرابوو.سنعاتی
کردن وکۆچ و کۆچبه‌ری بۆ نێوه‌نده شارییه‌کان چینێکی
کرێکاری مۆهاجیری جووله‌که‌ی لێکه‌وته‌وه که هێشتا
به‌ته‌واوی له گه‌ڵ زمانی زۆربه، - زمانی غه‌یری
جووله‌که - ناسیاوی په‌یدا نه‌کردبوو ، واته له‌هیستانی،
ڕووسی، مه‌جارستانی، و هتد – بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به
شێوه‌یه‌کی چالاکانه له کاروباری ڕۆژانه‌ی ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا به‌شداری بکا. به په‌یدابوونی
ئه‌م چینی کرێکاره جووله‌که‌یه، شارستانییه ییدیشزمانه
پێداویستی به هه‌بوونی چاپه‌مه‌نییه‌کی غه‌یره دینی به
زمانی ییدیش هاته گۆڕێ. نه‌ریتی ئه‌ده‌بی که له نێو
کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کانی ئوڕووپا دا ڕیشه‌یه‌کی قووڵی
هه‌بوو هانده‌ری یه‌که‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بوو له‌و
بواره دا، چونکوو نه‌بوونی ئامرازێکی پێوه‌ندی نووسراو
له نێو یه‌که‌م وه‌جی ئه‌و موهاجیره غه‌ریبه
شارنشینانه‌دا به ناپه‌سند وه‌به‌رچاوده‌هات. عیبری،
ئامرازی نووسینی نه‌ریتی، ئیتر چبڕ نه‌یده‌توانی ئه‌و
ئه‌رکه بگێڕێ، چونکوو بوونه پرۆلێتاریا پێکهاته‌ی
په‌روه‌رده‌ی گۆڕیبوو: کرێکاران نه کاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو
و نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه که به‌ساڵانی درێژ به خوێندنی
دینییه‌وه خه‌رێک بن که پێویست بوو بۆ فێر بوون و لێ
ڕاهاتنی زمانی پیرۆز.
خه‌ڵکی ڕۆما، که هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تییان تا ئه‌م
ڕۆژگاره‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه، زمانه‌که‌ی خۆیان وه‌کوو
هه‌ڵگری سه‌ره‌کی ئه‌زموونی کولتووری خۆیان پاراستووه،
ئه‌گه‌رچی هێندێک له له‌هجه‌کانی ئه‌و زمانه
که‌وتوونه‌ته به‌ر کارلێکه‌ری و وشه‌خواستنه‌وه له‌و
زمانانه‌ی که له‌گه‌ڵیان ده‌پێوه‌ندی دابوون.له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، په‌روه‌رده‌ی ڕه‌سمی ئه‌وان هه‌میشه به زمانی
ده‌وڵه‌تی بووه و زمانی ڕۆمانی نه‌یتوانیوه بچێته نێو
هیچکام له بواره‌کانی ئه‌و سیستێمه‌وه. پێوه‌ندی نووسراو
له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆمانی دا زۆر ده‌گمه‌نه یان به
کرده‌وه هه‌ر نییه. خوێنده‌واری تا راده‌یه‌کی زۆر
به‌سنووره به تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ داووده‌زگای
به‌ڕێوه‌به‌ری زۆربه و کولتووری زۆربه، به به‌کارهێنانی
زمانی زۆربه. جا بۆیه خه‌ڵکی ڕۆمای خوێنده‌وار
خوێنده‌واری خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی زمانی خۆیان و له
ده‌ره‌وه‌ی کولتووری گرووپه‌که‌دا به‌کار ده‌هێنن. ئه‌وان
له‌وانه‌یه نه‌تواوبنه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی
ئه‌زموونیان به زمانی دوویه‌مه و به‌و زمانه "ئه‌نبار"
ده‌کرێ ( بڕوانه
Hancock،
له ژێر چاپ دایه)
توانه‌وه‌ی زمانی له کوردستان باوه له نێو وه‌جی
دوویه‌می موهاجیران بۆ شاره ناکوردییه‌کان، هه‌م له
به‌شه‌کانی ڕۆژئاوای ترکییه و هه‌م له ئوڕووپا. ( ئێمه
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خواره‌وه ته‌نێ له سه‌ر شێوه‌زاری
کرمانجی ده‌که‌ین که له کوردستانی ترکییه و کوردستانی
سوورییه قسه‌ی پێده‌کرێ، چونکوو ئه‌وه زمانی نووسینی
کوردییه له‌و ناوچانه‌دا ( شێوه‌زاری "هاوار") که
هیچکاتێک به ڕه‌سمی نه‌ناسراوه ).له ترکییه و له
سوورییه، وه‌خۆ کردن و په‌ژراندنی زمانی ده‌وڵه‌تی وه‌کوو
زمانی یه‌که‌م ده‌شێ له لایه‌ن زۆربه و
داووده‌زگاکانییه‌وه بسه‌لمێندرێ وگرێ بدرێ به باشتر
کردنی ده‌رفه‌ت و شانسی مرۆ بۆ سه‌رکه‌وتن.له ئوڕووپا،
زۆر له خێزانه موهاجیره کانی خه‌ڵکی کوردستانی ترکییه
زمانی ترکی وه‌کوو زمانی یه‌که‌می نێو خێزان وه‌خۆ ده‌که‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی کردنی منداڵه‌کانیان له
گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتداره ڕه‌سمییه‌کان له وڵاتی ئه‌سڵی خۆیان
بڕه‌خسێنن ، بێتوو به‌دڵخوازی خۆیان بچنه‌وه یان به
زۆری بیانگێڕنه‌وه ئه‌وێ. توانه‌وه‌ی زمانی تا
ڕاده‌یه‌کیش کارلێکه‌ری له سه‌ر ڕووناکبیران هه‌یه که
ئاسۆی په‌روه‌رده‌یی خۆیان به زمانی دوویه‌م (به ترکی)
به‌رینترکردووه و له وزه‌یان دانییه به شێوه‌زمانی
بوومی خۆیان بیروڕا تازه‌کانیان باس بکه‌ن، ڕای گوێزن یان
به‌ره‌وپێشی به‌رن.
بۆ نموونه، خوێندکارانی کورد، هه‌ر که بیانه‌وه باس
له زانست یان ئه‌و تێکنیکانه بکه‌ن که له چوارچێوه‌ی
داووده‌زگای زۆربه دا فێریان بوون، به ئاسایی کۆدی قسه
کردن به‌ره‌و ترکی ده‌گۆڕن ( بڕوانه
Redder
&
Rehbein 1987
). ستاندارد کردن له‌و نموونانه‌ی دا چاویان لێده‌که‌ین ،
زیاتر له‌وه‌ی که حه‌ولێک بێ بۆ پاراستنی زمانی زاره‌کی
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به گشتی له ده‌ستی نه‌دا، به
مه‌به‌ستی به‌رینتر کردنی به‌کارهێنانی زمانی بوومی له‌و
بوارانه‌دایه که له باری نه‌ریتییه‌وه ئه‌و ئه‌رکانه
زمانی ده‌وڵه‌ت یان زمانی زۆربه ڕای په‌ڕاندوون.له‌و
ڕووه‌وه ستاندارد کردن مه‌به‌ستی یه‌کانگیرکردنی
خولقاندنی ڕووناکبیرانی خوێنده‌وار له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی
بوومی یه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ زۆربه " له‌کیس بدا".
له هه‌مان کاتدا ستاندارد کردن حه‌ولیش ده‌دا بۆ
پێناساندنی چالاکی نوێی کولتووری و بۆچوون به کۆمه‌ڵگه
زمانییه‌که خۆی، هێنانی خوینده‌واری بۆ نێو زمانێک که
ته‌نێ نه‌ریتێکی زاره‌کی هه‌یه پێویستی به هێندێک گۆڕان
له بایه‌خی کولتووری دا هه‌یه و درێژ کردنه‌وه‌ی
چالاکی کولتووری ده‌خوازێ. له‌مه‌ڕ زمانی ییدیش ئه‌وه به
مانای مل له به‌ر ملنانی ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتیی خاخامی
وچوارچێوه داخراوه پته‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی بوو که
پێوه‌ندی نووسراوی له نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا هه‌ر
به‌کاروباری دینییه‌وه به‌سنوور و به‌رته‌نگ ده‌کرد.
له نموونه‌ی ڕۆمانی دا تێگه‌ی " زمانێکی نهێنی" که
کۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر کۆنتڕۆڵی ده‌ره‌وه دا ده‌پارێزێ
به‌ره به‌ره جێی خۆی ده‌دا به شێوه‌یه‌کی نوێ له
پاراستنی کراوه ،و به‌ده‌زگاییکراوی کۆمه‌ڵگه.
تێکۆشه‌رانی مافی مه‌ده‌نی حه‌ول ده‌ده‌ن زمانی ڕۆمانی
وه‌کوو زمانی نووسین به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی هاسانکاری
بکه‌ن بۆ پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێوان
یه‌کێتییه‌کانیاندا و په‌ره به‌و پێوه‌ندییانه بده‌ن.
هاوشان له گه‌ڵ ئه‌و پێڤاژۆیه ئێستا ڕه‌وتێک په‌یدا
بووه ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌که
به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که هه‌ر بریتی
بووه له‌وه‌ی که ده‌زگای ئیداری نا-ڕۆمانی به‌قسه
به‌ڕه‌سمی ناسیون و ئه‌و ڕه‌وته‌ده‌یه‌وێ ڕێبه‌رییه‌کی
نوێی سیاسی هه‌ڵبژێرێ که بۆ ده‌سته‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتوویی
خۆی پشت به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ببه‌ستێ و پلاتفۆرمێکی
سیاسی ڕوون و گه‌ڵاڵه‌کراوی هه‌بێ. بۆ نموونه،
به‌ڵگه‌یه‌کی ده لاپه‌ڕه‌یی – یه‌ک له‌و یه‌که‌م به‌ڵگه
به‌رنامه‌ییانه‌ی که به ڕۆمانی نووسراوه - وه‌ک
پێشنیارێک پێشکێش کرا به یه‌که‌م کۆنفڕانسی فێدراسێۆنی
ڕومانیی ئوڕووپا "EUROM
" که له مانگی نۆڤامبری ساڵی 1990 به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌زموونی کوردیی کرمانجیش هه‌ر نموونه‌یه‌کی ئاوا نیشان
ده‌دا، واته حه‌ول و تێکۆشانی نوخبه‌ی ڕووناکبیر له
تاراوگه بۆ سازکردنی دیالۆگێکی نوێ له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگه‌که‌یان له سه‌ر بنه‌مای بیر و ڕامانی نوێی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که ئه‌و نوخبه‌یه خۆی ئه‌مانه له
ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی بوومی خۆی فێر بووه. له به‌شی
خواره‌وه‌دا ئێمه زۆر له نزیکتره‌وه چاوله‌وئه‌رکانه
ده‌که‌ین که ڕووناکبیرانی خاوه‌ن دووکولتوور
خستوویانه‌ته سه‌ر شانی خۆیان له پێڤاژۆی ستاندارد کردنی
زمان له ده‌ره‌وه‌ی داووده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
2.6
ئه‌و ئه ر‌که‌ی ڕووبه‌ڕوی خوێنده‌وارانی دووزمانه
ده‌بێته‌وه
له 30ی ئووتی 1908، کۆنفڕانسی به نێوبانگی له‌مه‌ڕ
پله‌وپایه و ستاندارد کردنی زمانی ییدیش له
Chernovitz،
چێرنۆڤیتز،پێته‌ختی
Bukovina،
بوکۆڤینا ( ئێستا به‌شێکه له یه‌کێتی سۆڤیێت) ده‌ستی
پێ‌کرد. ده‌ستپێشخه‌ری سازکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه
Nathan Birnbaum،
ناتان بیرنباوم (1937-1864) بوو. ئه‌و له شاری ڤییه‌نا
له دایک ببوو و له‌وێ گه‌وره ببوو، زمانی زگماکی ئاڵمانی
بوو، دوای ته‌واو کردنی مه‌دره‌سه‌ی حقووق له ڤییه‌نا له
ساڵی 1887،بیرنباوم بوو به ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاک.له
ساڵانی به‌رایی پیشه‌ی خۆیدا، بیرنباوم زایۆنیستێکی
سه‌رله‌پێناو بوو؛ ئه‌وه بیرنباوم بوو که زاراوه‌ی
(ئاڵمانی) " زایۆنیزم"ی داڕشت ("Zionismus")
بۆ نێوزه‌د کردنی ئه‌و بزووتنه‌وه ساوایه. له ماوه‌ی
ساڵانی 1880 و 1890 ه کاندا ئه‌و له ڤییه‌نا وه‌رزنامه‌ی
"Selbst-
Emanzipation
" ی بڵاو ده‌کرده‌وه. دواجار ئه‌و له زایۆنیزم دابڕا له
به‌ر ئه‌وه‌ی که کولتووری جووله‌که‌ی- تاراوگه‌ی
به‌رپه‌رچ ده‌دایه‌وه.
بیرنباوم جووله‌کایه‌تی ئووڕووپای ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی
زمانه‌که‌ی، ییدیشی، به ده‌ربڕینێکی ڕه‌سه‌نی
جووله‌که‌بوون داده‌نا. ئه‌و له سه‌رئه‌و باوه‌ڕه بوو،
زمانێکی ییدیشی نووێکراوه،له‌مپه‌ر و پارێزگارییه‌که له
ئاست ئه‌و گوشارانه‌ی بۆ تواندنه‌وه ده‌هێندرێن. بۆیه
زمانی ییدیش ده‌بێ په‌ره‌پێبدرێ و ستاندارد بکرێ.
بیرنباوم بۆخۆی ده‌بوو له پێشدا ییدیش فێر بێ. له ساڵی
1904 ئه‌وده‌ستی کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار به زمانی
ییدیش، و له نێوان ساڵانی 1908 و 1911 دا له
Chernovitz
ده‌ژیا، و له‌وێ سه‌رنووسه‌ر و ئیدیتۆری دووڕۆژنامه‌ی "Dos
Folk
" و"Dokter
Birnboyms Voxnblat
" بوو. ئه‌و له کۆنفڕانسی
Chernovitz
به زمانی ییدیش قسه‌ی کرد، به‌ڵام به زمانی ئاڵمانی
به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد بۆئه‌و جێژنه‌ی به بۆنه‌ی
کۆنفڕانسه‌که‌وه به‌رپا کرابوو
( بڕوانه
Fishman 1980:53
). بیرنباوم ( که خۆی فێری له‌هجه‌ی ییدیشی ڕۆژهه‌ڵاتی –
نێوه‌ندی کردبوو!) ته‌نیا
" ییدیشیستێک" نه‌بوو که ده‌بوو فێری زمانه‌که بێ.
نموونه‌یه‌کی دیکه
Vladimir Medem
ڤڵادیمیر مه‌ده‌مه
( 1923-1879)، سیاسه‌تمه‌دارێکی هه‌ڵکه‌وتوو له
بزووتنه‌وه‌ی "
Bund"
دا ( بڕوانه176 1-5 117 : 1972
Encyclopaedia Judaica
)
ژیاننامه‌ی بیرنباوم و مه‌ده‌م له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و
ئاسته‌ی که زمانی ییدیشیان ده‌زانی و دوایه ئه‌نگێزه‌ی
وان بۆ فێربوون و پێشخستنی به‌کار هێنانی ڕه‌نگه هێندێک
سه‌یر وه‌به‌رچاوبێ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌روه‌ردی مۆدێڕن
که له ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای ییدیش – ئاخێوه‌ران دا به
ده‌ست هاتبوو به لێبڕاوی ده‌بێ وه‌کوو مه‌خره‌جێکی
هاوبه‌ش دابندرێ بۆ زۆرێک له چالاکان و تێکۆشه‌رانی
ڕێبازی بزووتنه‌وه‌ی زمانی ییدیش. ماکس وێنریش (
Max
Weinreich
)، هاو دامه‌زرێنه‌ی ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که
YIVO،
له زانکۆی ئاڵمانی ماربورگ ده‌رسی خوێند؛ مۆردخێ شه‌یختر
Mordkhe Schaechter،
نوێنه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی وه‌جی گه‌نجتری ،
YIVO
تێزی خۆی پێشکێشی زانکۆی ئاڵمانی – ئاخێوه‌ری ڤییه‌نا
کرد.ئه‌وانه ته‌نێ چه‌ند نموونه‌یه‌کن له‌وه‌ی که چۆن
ستاندارد کردن وه‌کوو ئه‌رکێک په‌یوه‌ست و گرێ‌دراو به
په‌روه‌رده‌ی مۆدێڕن، زانست و بیرکردنه‌وه له نه‌ریتی "
ڕه‌سه‌ن" یان بوومی سه‌رهه‌ڵده‌دا به دانی ئه‌رکی ئه‌وتۆ
به شێوه زمانی ناوچه‌یی و بوومی که به ئاسایی ئه‌و
جۆره ئه‌رکانه ته‌نێ ستاندارده نه‌ته‌وه‌ییه به
ڕه‌سمی ناسراوه‌کان ده‌توانن ڕایانپه‌ڕێنن. ئه‌و
تاکوته‌رایانه‌ی که هه‌م له که‌شوهه‌وای بوومی خۆیان و
فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ئاگادارن و لێی
ده‌زانن نوخبه‌یه‌کی ڕووناکبیر پێک ده‌هێنن که ده‌توانێ
ئه‌زموون و زانست بڵاو بکاته‌وه و وه‌یگوێزێ.
ڕێفۆرمکاری زمانی کوردی واته جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان له
ساڵی 1893 له ئیستانبووڵ له دایک بوو له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌کی جێی ڕێزی خه‌ڵکی جزیره‌ی ناوچه‌ی بۆتان دا
له سه‌ر سنووری ترکییه سوورییه. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان
چه‌ندین سه‌رهه‌ڵدانیان له هه‌رێمی خۆیاندا له نێوه‌ڕاست
سه‌ده‌ی 19 هه‌مدا به دژی فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانی ڕێبه‌ری
کرد بوو. کاتێک ئیمپراتور سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دوویه‌م
ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نوێ و
سیاسه‌تی یه‌کانگیر کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌شرافه کورده‌کان
وه‌به‌رگرت.ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه هه‌ره ده‌ستڕۆیشتووه
کورده‌کان له ئیستانبووڵ خوێندیان و له ئیداره‌ی
عوسمانی‌دا پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێنا (
بڕوانه.
Kendal 1984).
له بری وه‌فاداریان له ئاست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی –
عوسمانی‌دا، ئه‌وان ئازادییه‌کی زیاتریان درایه بۆ چالاکی
کولتووری. به‌درخانییه‌کان که وه‌ک خوێندکار یان
کارمه‌ند، له تاراوگه ده‌ژیان له گه‌ڵ بیروڕامانه‌کانی
بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئوڕووپا